نیسان 20, 2025
rasr.press

هەواڵێکی خۆش لە حکومەتی هەرێمەوە بۆ خانەنشینان

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێ بەڕێوبەرایەتیی گشتی خانەنشینی وەزارەتەکەی رایدەگەیێنێت لە یەکشەممەوە دەتوانن فۆڕمی دابەشکردنی زەوی وەربگرن.
بەڕێوبەرایەتیی گشتی خانەنشینی لە راگەیێندراوەکەیدا دەڵێ “ئاگاداری سەرجەم خانەنشینان دەکەینەوە؛ لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە 28-7-2024، دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی پەیوەندیدار لە شار و شارۆچکەکان بکەن، بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی.”
وەک بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێ “فۆڕمەکە تەنها ئەو خانەنشینانە دەگرێتەوە کە لە ژیاندا ماون. هەروەها تەنها ئەو خانەنشینانە دەتوانن فۆڕمی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە کە پێشتر بەهیچ جۆرێک سودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی.”

ئەمانەش هەن

نەوتی برێنت بۆ سەرووی 82 دۆلار بەرزبووەوە

Abduljabar Ali

وەزارەتی دارایی دڵنیایی دەداتە مووچەخۆران

mahir

دانانی بەردی بناغەی ڕێگەی باعەدرێ – ئێتیت لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

Abduljabar Ali