وەبەرهێنانی ئیمارات لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە دوو ملیار دۆلارە
ماوەی چەند رۆژێكە شاندێكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان لە ئیماراتە، چوونی ئەو شاندە بۆ پەرەپێدانی پێوەندییەكان و فراوانكردنی ئاستی بازرگانییە.
محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە ئیمارات، سەردانی وەزارەتی ئابووریی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی لە دوبەی كرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئال ساڵح بریكاری ئەو وەزارەتە كۆ بووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدان و فراوانكردنی پێوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان هەردوولا كـرا، بە ئاراستەی زیاد كردنی قەبارەی وەبەرهـێـنانی ئیماراتی لە هەرێمی كوردستان.