19.4 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

پێش جەژن مووچە دابەشدەکرێت

بەڵێنێک لە عێراقەوە بۆ مووچەخۆرانی کوردستان

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند بەهۆی نەبوونی نەختینە، خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دواکەوتووە.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند بڕیار دراوە بەزووترین کات و بەر لە جەژن ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و مووچەی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، “تاوەکو ئەم ساتە هیچ کێشەیەک لەسەر لیست، داهات و (میزان موراجەعە) دروست نەبووە، بڕیارەکە وایە هەر گرفتێکیش لەو پرسانە هەبێت نایەڵن ببێتە رێگر لەبەردەم خەرجکردنی مووچە و دەیهێڵنەوە بۆ دوای جەژن بۆ چارەسەرکردنی.

 

ئەمانەش هەن

راگەیەنراوێك لە وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەوە

mahir

کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دروستبووە

mahir

ئاژانسی ناسا بە نیازە هێڵی ئاسنین لەسەر ڕووی مانگ دروست بکات

Abduljabar Ali