نیسان 20, 2025
rasr.press

پەیامی سەرۆک بارزانی به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی شۆڕشی ئه‌یلوول.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییدا هاتووه‌، بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان،
شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر گەورەترین شۆڕشی سەرتاسەری و سیاسی و چەكداریی جەماوەری كوردستان بوو بۆ بەرگریكردن و چەسپاندنی مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان. شۆڕشی ئەیلوول ئیرادە و بڕوابەخۆبوونی بۆ مرۆڤی كورد گەڕاندەوە و بوو بە بنەمایەكی بەهێزی سیاسی و ڕێكخراوەیی و جەماوەری بۆ بەردەوامیی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان لەدژی ستەم و داگیركاری.

سه‌رۆك بارزانی ده‌شڵێت، شۆڕشی ئەیلوول بە داستان و نەبەردییەكانییەوە و بە خۆڕاگریی سەركردایەتی و پێشمەرگە و جەماوەرەوە دۆزی ڕەوای گەلی كوردستانی چەندین هەنگاو بەرەو پێشەوە برد و بووە ئیلهامبەخشی خەبات و تێكۆشان بۆ قۆناغەكانی تری خەباتی گەلی كوردستان.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانییدا هاتووه‌، لە شەست و سێیەمین ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و هەموو شەهیدانی كوردستان دەنێرین. هەروەها پێزانینم بۆ فیداكاری و ماندوونەناسیی هەموو ئەو پێشمەرگە و خەباتگێڕ و قارەمانانە هەیە كە شوێن پەنجەیان لەو شانازییە نیشتیمانییەدا دیارە. ئەو قارەمانانە مێژوویان بۆ گەلەكەیان تۆمار كردووە و ژیان و خەباتی هەركامەیان وانەی خەبات و خۆڕاگرییە.

ئەمانەش هەن

گەندەڵییەکی گەورە لە ژێر دەسەڵاتی یەکێتی ئاشکرابوو، بەرپرسێکیش دەستی لەکارکێشایەوە

mahir

50 ساڵ لەمەوبەر لەیلا قاسمو هاوڕێکانی لە سێدارە دران

Abduljabar Ali

دەست بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گیرا.

aso