نیسان 20, 2025
rasr.press

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

‎پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، پیرۆزبایی لە سەرجەم کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئەرک و ماندووبوون و ڕۆڵی دیاری كرێكارانی كوردستان لە ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی ئابووریی کوردستاندا بەرز دەنرخێنم.

لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو باشترکردنی ژیانی کرێکاران و پاراستنی مافەکانیان، لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتیی پیشەیی و دابینکردنی مافە یاساییەکانیان دووپات دەکەینەوە.
ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆز بێت و هیوای ژیانێکی شایستە و باشتریان بۆ دەخوازم.

مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 
2024/5/1

ئەمانەش هەن

لڕاگه‌یه‌ندراوێك له دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران.

aso

نەبەز عەبدولحەمید : زۆربەی کێشەکانی کەمئاوی هەولێر چارە کراون.

aso

نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى تاران ده‌كات

mohammed