21.5 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

ژمارەیەک هێڵی ئاسمانی گەشتەکانیان بۆ لوبنان ڕاگرت.

ژمارەیەک کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی نێودەوڵەتیی، بەھۆی پەرەسەندنی گرژییەکان ، بەشێوەیەکی کاتی گەشتەکانیان بۆ لوبنان ھەڵپەسارد.

لەوبارەیەو ھێڵی ئاسمانیی ئەڵمانی لوفتھانزا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی پەرەسەندنی گرژییەکان، گەشتە ئاسمانییەکان تا ڕۆژی ٥ی ئابی داھاتوو بۆ لوبنان ھەڵپەساردووە.

ھەروەھا کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی سویسرا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە گەشتە ئاسمانییەکان تا ڕۆژی 5ی ئابی داھاتوو بۆ لوبنان ھەڵپەساردووە،

ھەر لەوبارەیەوە کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی ئایر فرانس گەشتە ئاسمانییەکان لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە بۆ لوبنان ھەڵپەساردووە.

ھەروەھا ئەو گەشتانەی کە بڕیار بوو دوێنێ دووشەممە لە ئەڵمانیا، ھۆڵەندا و سویدەوە بۆ لوبنان ئەنجام بدرێن، ھەڵوەشێندرانەوە.

ئەمانەش هەن

بەغدا مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی نارد

mohammed

ڕوونکردنەوەیەکی گرنگ لە وەزارەتی داراییەوە.

aso

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بۆ جاری سێیەم درێژکرایەوە.

aso