ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هیچ گرفتێك بۆ ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان نییە و چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی رەسمی، مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەكان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە رەوانەبكرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای پەسەندكردنی یاسای بودجە بۆ ئەمساڵ كێشەی مووچە نەماوە و پێشتر گرفتێك لە مووچەی هێزە ئەمنییەكان هەبوو كە حكومەتی عێراق داوای لیستی ناوی هێزە ئەمنییەكانی كردووە و لە هەرێمی كوردستانەوە لیستەكە رەوانەكراوە و وردبینی تێدادەكرێت.
ئاشكراشیكرد، چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ دەستپێكردنی دەوامی رەسمی دام و دەزگاكاندا دەست بە ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەكان بكرێت.