نیسان 20, 2025
rasr.press

کەشێکی زۆر سارد دەگاتە هەرێم و بەفر دەبارێت

کەشناسێک پێشبینی ھاتنی شەپۆلێکی وشکە سەرما و بەستەڵەک و چالاکبوونی بای باکور دەکات و دەڵێت؛ ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند” لە کۆتای ئەم ھەفتەیەوە رۆژی ھەینی ١٣ ی کانونی یەکەن ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی سەرمای جەمسەری باکورەوە کە لەرێگای رۆژھەڵاتی ئەوروپاوە پێشبیبی دەکرێت بگاتە ناوچەکانمان بەرێرەوێکی وشکدا تێپەردەبێت بۆیە شەپۆلەکە زیاتر پێکدێت لە وشکە سەرما و ھەروەھا چالاکبوونی بای باکوری رۆژھەڵات و وە ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاویەکاندا بەتایبەت شاخاویە سنوریەکان” .

ئاماژەشی بەوەدا کە ، کاریگەری ئەم شەپۆلە ھەفتەی داھاتوو زیاتر ئەبێت لەرۆژانی ١٤ و ١٥ و ١٦ی مانگدا بە جۆرێ پلەی گەرمی لەسەرجەم ناوچەکان بەڕاورد بەماوەکانی ئێستا چاوەروان دەکرێ ٨ تا ٩پلە نزمببێتەوە و ھەست بەکەشێکی زۆر سارد دەکرێت وە لەتەواوی ناوچە شاخاویەکاندا بەگوێرەی بەرزی جیاواز لەشەواندا پلەی گەرمی ٥تا ٨پلە بۆ ژێر سفر پلە دادەبەزن و لەناوچە شاخاویانەی کە بەرزیان زیاترە لە ١٥٠٠مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا لەرۆژیشدا پلەکانی گەرما لە سفر بۆ ژێر سفر ئەمێنێتەوە ، لەسەنتەری پارێزگاکانیش لەسەنتەری شاری سلێمانی بەتایبەت لە ١٥ و ١٦ی مانگ لەشەواندا پلەی گەرمی بۆ سفر و تا چەند پلەیەک بۆ ژێر سفر نزمدەبێتەوە و ئەگەری بەستن و بەستەڵەک ئەبێت .

ئاراس جەبار وتیشی، ھەر لەگەڵ ئەم شەپۆلە سەرمایە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەمەوە ١٥ ی کانونی یەکەن ئەگەری چالاکبوونی بای باکوری رۆژھەڵات ھەیە لە زۆرێکی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و بەگشتی ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم ئەمەش وادەکات سەرماکە کاریگەری لەم ناوچانەدا زیاتر ببێت و بۆ ماوەی چەند رۆژێکیش بەردەوامی ئەبێت لەگەڵ ئەگەری گۆڕانکاری لەماوە و کاتی خایاندنیدا ..

ئەمانەش هەن

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) دەكات

Abduljabar Ali

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی کۆتایی هات

mohammed

عەرەبی هاوردە لە کەرکووک ڕێگری له جووتیارانی کورد دەکەن .

aso