17.7 C
Chicago
حوزه‌یران 7, 2025
rasr.press

ھەواڵێکی خۆش لە حکومەتی ھەرێمەوە

بە بڕیارى وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەسوکارى پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانى سەنگەر لە کرێى خوێندن دەبەخشرێن.

وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی لە گشتاندنێکدا بۆ گشت زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، بڕیاریداوە بە لێخۆشبوون لە کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کەسوکارى پێشمەرگەکانى کەمئەندامانى سەنگەرن.

هەروەها لە بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەم بڕیارە بە مەرجێکە کە پێویستە ئەو قوتابی و خوێندکارانە بەڵگەنامەى پێویست بۆ ئەم مەبەستە پێشکەش بکەن.

ئەمانەش هەن

قۆناغی دوای (کرانەوەی جیهان بەڕووی هەرێم دا)

mohammed

سەرۆک بارزانی: کەرکووک لە بەردەم دەرفەتێکی مێژووییدا

mohammed

مه‌سرور بارزانی: پێویسته‌ به‌غدا هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك پارێزگا بناسێنێت و بوودجه‌ی بۆ دابین بكات.

aso