نیسان 20, 2025
rasr.press

یەک واژۆ ماوە دوو مووچە بۆ ھێزە ئەمنییەکان دەنێردرێت.

عێراق لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ مانگەکانی ئایار و حوزەیران تاوەکو ئێستا پەسند نەکردووە، پێشنیازێک خراوەتە بەردەم سوودانی کە بەبێ چارەسەرکردنی تێبینییەکانی وەزارەتەکە ئەو دوو مووچەیە خەرج بکات.

پێشنیازەکە بەو شێوەیەیە کە “لیستێکی نوێی مووچە بۆ هێزە ئەمنییەکان، لەنێوان دیوانی چاودێریی وەزارەتەکانی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان کە چارەسەری تێبینییەکانی دارایی فیدراڵی تێدابێت، ئامادە بکرێت.”

بە گوێرەی پێشنیازەکە “لە 60 رۆژدا دەبێت هەردوو دیوانی چاودێریی وەزارەتەکان لەوبارەیەوە کۆببنەوە و تێبینییەکان چارەسەر بکەن و لیستە نوێیەکە بۆ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ئامادە بکەن.”

لەو ماوەیەی تاوەکو تێبینییەکان چارەسەر دەبن، “داوا لە سوودانی کراوە مووچەی مانگەکانی ئایار و حوزەیران-ی هێزە ئەمنییەکان رەوانە بکات. تاوەکو ئێستا سەرۆکوەزیرانی عێراق لەوبارەیەوە بڕیاری نەداوە. بەڵام بە ئەگەرێکی زۆر لەم دوو ڕۆژەدا واژۆی لەسەر دەکات دوو مووچە بەسەریەک بۆ ھێزە ئەمنییەکان دەنێردرێت.

ئەمانەش هەن

حەسەن شەریف: گۆرانی (کوردمەدار) قسەی دڵی هەر کوردێکی دڵسۆزە کە سەرفرازیی وڵات ئاواتی لەپێشینەی بێ.

mohammed

قەتل و عامی چەکداران حزبولای لوبنانی ببینە

mahir

شەپۆلێکی بەهێزی بەفروباران روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

mahir